٧٤مین ڕۆژی هێرشەکان بۆ سەر جەنین: ٣٦ شەهید، ٢١ هەزار پەنابەر

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧٤مین ڕۆژدا بەردەوامە لە هێرش سەر شار و کەمپی پەنابەرانی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. تا ئێستا ٣٦ کەس شەهید بوون و ٢١ هەزار کەسیش ئاوارە بوونەتە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، جەمیل حوسەین هیردان تەمەن ٤٢ ساڵ بە تەقەی سەربازانی رژێمی سەهیۆنی لە شەقامی نەسرەی جەنین شەهید بوو. هیردان بە برینداری لە لایەن داگیرکەران دەستبەسەر کرا و لە کاتی گواستنەوەی بۆ بنکەی سەربازی جەلمەی جەنین گیانی لەدەست دا. تەرمی شەهیدەکە ڕادەستی تیمەکانی مانگی سوور کرا.
لە کاتژمێرەکانی بەیانی کە هێرشەکان توندتر بوون، هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکەکانی مەراح و ڕۆژهەڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی شاری جەنین. دوای پشکنینی چەند ماڵێک، گەنجێکی فەلەستینی دەستبەسەر کرا. جگە لەوەش عەبدوڕەحمان ئەبو رەعب لە نزیک بنکەی سەربازی جەلمە بەهۆی تەقەی سەربازەکانەوە قاچی بریندار بوو و دەستبەسەر کرا.
رژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە ناردنی هێزی سەربازی و زرێپۆشی زیاتر بۆ جەنین و کەمپی پەنابەران و هاوکات لە دەوروبەری بنکەی پۆلیسی جەلمە مەشقی سەربازی ئەنجام دەدات. لە کاتێکدا ٦٠٠ خانوو ڕووخێنراون، نزیکەی ٣ هەزار خانوو ئیتر ناتوانرێن بەکاربهێنرێن.
قەیرانی مرۆیی کە ٢١ هەزار ئاوارەی بەخۆیەوە بینیوە، تادێت قووڵتر دەبێتەوە. لە کاتێکدا رژێمی سەهیۆنی ڕێگری لە گەڕانەوەیان دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کە ٧٤ ڕۆژە بەردەوامە ٣٦ کەس شەهید بوونەتە و دۆخەکە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.